پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا درێژكردنەوەی رێككەوتننامەی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆكرانیای بۆ ماوەی دوو مانگی دیكە راگەیاند.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر سەرۆككۆماری توركیا رایگەیاند، وڵاتەكەی لەهەوڵەكانی بۆ بەردەوامی رێككەوتنی هەناردەی دانەوێلە بەردەوام دەبێت.
ئەردۆغان ئاشكراشی دەكات، رێككەوتنەكە بۆ دابینكردنی خۆراك بۆ جیهان، گرنگە.
لەلایەكی دیكەوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا وتەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیای، لەبارەی درێژكردنی رێككەوتنی هەناردەی دانەوێلە لە دەریای رەش پشتراستكردەوە.
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەدا، پێویستە بەزووترین كات نایەكسانی لە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە چارەسەر بكرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا وتیشی: راگەیەندراوی سەرۆكی توركیا لەبارەی درێژكردنەوەی دەستپێشخەرییەكەی دەریای رەش پشتڕاست دەكەینەوە، تا یارمەتیدەربێت لەوەی ئاسایشی خۆراكی جیهانی پارێزراوبێت و وڵاتانی خاوەن پێداویستی هاوكاری بكرێن، بەڵام هەڵسەنگاندنمان بۆ رێككەوتنی 22ی تەمموزی 2022ی ئیستانبوڵ بە نەگۆڕی ماوەتەوە، نایەكسانی لە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە دەبێت بە زووترین كات چارەسەر بكرێت.