سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا لە عێراقە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

درەنگانی شەوی رابردوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق و لەلایەن بەرپرسانی باڵای حکومیی عێراقەوە پێشوازی لێکرا.

پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، شەوی رابردوو بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق، نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە (28-12-2023) مەراسیمی پێشوازییکردن لە کۆشکی حکومەت بۆ پێدرۆ سانچێز رێکدەخرێت.

ئیسپانیا وەک ئەندامێکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، زیاتر لە 500 سەربازی لە عێراق هەیە و ئەرکی ئەم هێزانە تەنها لە چوارچێوەی مەشقی سەربازیی و پاڵپشتیی لۆجستین بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا