پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپاكى سزاى زیندانیكردنى به‌سه‌ر وه‌زیرى پێشووى پیشه‌سازى و كانزاكانى عێراق سه‌پاند، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه وه‌زیره‌كه پێشێلكارى كردوه‌و پۆسته‌كه‌ى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى به‌كارهێناوه.
له‌بڕیاره‌كه‌ى دادگا ئاماژە بەوە کراوە، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی (٣٣١) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (١١١ی ساڵی ١٩٦٩)ی هەموارکراوی عێراق دادگا بڕیارى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى داوه.
لە ماده‌ى 331 ئەوە هاتووە، بەرپرسێکی گشتی یان بریکارێک کە بۆ خزمەتێکی گشتی ڕاسپێردراوە کە بە ئەنقەست پێشێلکاری ئەرکەکانی ئەنجام بدات یان خۆی لە ئەنجامدانی یەکێک لە ئەرکەکانی بە مەبەستی زیانگەیاندن بە بەرژەوەندی گشتى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى یان كه‌سانى ده‌وروبه‌رى پۆسته‌كه‌ى به‌كاربهێنێت.
لەلایەکى دیکەوە دەستەى دەستپاکى عێراق رایگەیاند، بەرپرسێکی دیکە لەسەر گەندەڵی دەستگیر کراوەو چەندین بەڵگەیان لەسەر ئامادە کردوەو داوەتە دادگا.