به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر شوتی و هه‌نار ناكۆكن

پۆڵه‌تیك پرێس:

وه‌زاره‌ته‌كانی كشتوكاڵی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر دوو جۆر به‌روبومی كشتوكاڵی ناكۆكن.

 

له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌غدا بڕیاریدا به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی هه‌نار، به‌ڵام له‌ هه‌رێمی كوردستان هێشتا هه‌نار هاورده‌ ده‌كرێت، هاوكات ڕۆژی سێشه‌ممه‌ حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا به‌ هاورده‌كردنی شوتی، به‌ڵام ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ه‌غدا هاورده‌كردنی شوتی بۆ عێراق قه‌ده‌غه‌كرد.

 

به‌ڵام حسێن حەمە، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێككه‌وتوون، حسێن حه‌مه‌ به‌ پۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “یٔێستا هەرێم و بەغدا رێككەوتون لەسەر یٔەوەی هاوردەكردنی هه‌نار قەدەغەبكرێت، بابەتەكە یٔەوەیە عێراق كەش و هەوای جیاوازە، لەناو هەرێمی كوردستانیش یٔەو كەش و هەوایە جیاوازە، خاڵێكی یٔەرێنییە كە دەتوانرێت بە درێژای ساڵەكە بەرهەمت هەبێت، بەڵام تا یٔێستا نەمانتوانیوە بەداخەوە تێگەیشتنێكی وا دروست بكەین كە یەك جۆر مامەڵەی كشتوكاڵیمان له‌گه‌ڵ به‌غدا هەبێت”.

 

حسێن حه‌مه‌ ده‌شڵێت “وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق نوسراوێكی بۆ یٔێمە كردووە، یٔێمەش داوامان كردووە كە كۆبونەوەیەك بكەین و یەك جۆر مامەڵەی كشتوكاڵی بكەین و بەرژەوەندی هەردوولا لەبەرچاو بگرین، كه‌ بە پێی جیاوازی كەش و هەوای ناوچەكان وە پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ بتوانین سود لەبەرهەمەكانی ناوخۆی یەكتر وەربگرین، ئه‌وه‌ش له‌پێناو پڕكردنەوەی بازارەكان لە هەرێم و عێراق لە جیاتی هاوردەكردن”.

 

بە پێی یٔەو ڕێككەوتنەی ساڵی 2019 لە نێوان حكومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێم واژۆكرا، له‌باره‌ی دەروازە سنورییەكانه‌وه‌ یه‌كێك له‌ بڕگه‌كانی تایبەت بوو بە بەرهەمەكانی ناوخۆی كشتوكاڵی، كه‌ ده‌بوو لیژنەیەكی هەماهەنگی دروست بێت لە نێو هەردوو وەزارەتی پەیوەندیدار، بۆ یٔامادەكردنی “وەرزنامەی كشتوكاڵی” وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌ڵێت “بە داخەوە بە هۆی كێشە سیاسیەكانەوە، یٔەمە جێبەجێ نەكرا، بەڵام جارێكی تر هەردوو كۆكین لەسەر جێبەجێكردنی یٔەو بڕگەیە”.

 

حسێن حه‌مه‌ باس له‌وه‌شده‌كات، تا ئێستاش ئه‌و بۆچوونه‌ هه‌یه‌ كه‌ هه‌رێم و به‌غدا یه‌ك ئابوورییان هه‌یه‌، بۆیه‌ به‌گرنگی ده‌زانێت هه‌ردوو وه‌زاره‌ت هه‌ماهه‌نگییان هه‌بێت بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌ی هه‌ر به‌رهه‌مێكی كشتوكاڵی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا