مامۆستایەكی زانكۆ لەكاتی وەرگرتنی بەرتیل لە كچە خوێندكارێك دەستگیردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی دەستپاكی عێراق رایگەیاند، مامۆستایەكی كۆلێژی یاسا لە زانكۆی موسڵ لەكاتی وەرگرتنی بەرتیل لە كچە خوێندكارێك دەستگیركراوە.

دەستەی دەستپاكی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، تیمەكانی لێكۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاكیی نەینەوا پاش بەدواداچوونی ورد و چاودێری لە گەڕەكی حەدبا لە موسڵ، مامۆستایەكی كۆلێژی یاسایان لە زانكۆی موسڵ لەكاتی وەرگرتنی بەرتیل لە كچە خوێندكارێكی ماستەر دەستگیركردووە.

دەستەی دەستپاكی عێراق ئاماژەی بەوە كردووە، مامۆستاكە لە بەرامبەر راپۆرتێك بۆ كچە خوێندكارێكی ماستەر داوای 500 دۆلاری كردووە. دەستەكە لەكاتی وەرگرتنی پارەكە مامۆستاكەیان گرتووە.

دادوەری لێكۆڵینەوەی نەینەوا تایبەت بەدۆسیەی گەندەڵی بەپێی مادەی 160ی ساڵی 1983 مامۆستاكەی گرتووە و دۆسیەكەی رەوانەی دادگا كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا