لە گەرمیان نرخی دروێنەكردن دیاری كرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەری كشتوكاڵی گەرمیان رایگەیاند، بڕیارمان داوە نرخی كاتژمێرێك دروێنە بۆ ناوچە نزیكەكان 50 هەزار بێت و بۆ ناوچە دورەكانیش 55 هەزار بێت.

شادی حسین، بەڕێوبەری كشتوكاڵی گەرمیان ، ڕایگەیاند: بڕیارمان داوە نرخی كاتژمێرێك دروێنە بۆ ناوچە نزیكەكان 50 هەزار بێت و بۆ ناوچە دورەكانیش 55 هەزار بێت، هەركاتیش حكومەت پاڵپشتی خاوەن دەراسەكان بكات بە دابینكردنی گاز ، ئەوكات نرخەكە 35 بۆ 40 هەزار كەم دەكەینەوە.

وتیشی: حكومەت ماوەی چەند ساڵێكە ناتوانێ پاڵپشتی خاوەن دەراسەكان بكات بە دابینكردنی گاز ، ئێمەش ناچارین هاوسەنگیەك ڕاگرین لە نێوان خاوەن دەراسەكان و جوتیاراندا .

شادی حسین روونیشیكردەوە، رێژەیەكی بەرچاو زەوی چێنراوە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان و پێویستە دەستو برد بكرێت لە هەڵگرتنەوەی بەروبومەكان تا لە ئاگركەوتنەوە بە دووربێت ، بۆیە بریارمان دا دەراسەكانی خواروی عێراقیش ڕێگای لێنەگیرێت و بێن كار بكەن تا زوو بەروبومەكان كۆبكرێنەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا