زانیاری نوێ‌ لەبارەی وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان ئاشكرادەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی بەغدا بڕی 400 ملیار دیناری خستەسەر هەژماری هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان بكات.

رۆژی سێشەممە 9_5_2023، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، حكومەتی عێراق 200 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری بانكیی هەرێمی كوردستان. دواتر فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند: 200 ملیاری دیكە لە رێگەی بانكی رەشیدەوە بۆ هەرێمی كوردستان نێردراوە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند: رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دەكرێت.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان وەزارەتی دارایی لە نزیكترین كاتدا لیستی مووچە رادەگەیەنێت و وەكو قەرەبووی دواكەوتنی مووچەش، بڕیارە رۆژەكانی دابەشكردنی مووچە كەمتر بكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا