پارتێكی نوێ لە توركیا دادەمەزرێت

پۆڵەتیك پرێس

كاندیدێكی پێشووی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا رایگەیاند، حزبێكی نوێ دادەمەزرێنێت و لە هەڵبژاردنی داهاتووی وڵاتەكەیدا سەركەوتن بەدەستدەهێنێت.

موحەڕەم ئینجە كە پێشتر لەسەر حزبی پارتی گەلی كۆماری كاندیدی سەرۆكایەتی پێشوی توركیا بوو بە دەستی لە پارتەكەی كێشایەوە و پارتێكی نوێی دامەزراند.

ئینجە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پارتی گەلی كۆماری كە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیایە ئێستا بێ نرخەو بەدەست لادانە ئایدیۆلۆژییەكانییەوە دەناڵێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ هاوكارەكانی دەیانەوێت حزبێكی نوێ دابمەزرێنن و لە هەڵبژاردنی داهاتودا رێژەی 50 + 1 دەنگەكانی وڵات بەدەستبهێنن.

وتیشی، “لە هەڵبژاردنەكانی 2018دا ركابەری رەجەب تەیب ئەردۆگانی كردوە و 30%ی دەنگەكانیان بردوەتەوە، بەڵام ئەمجارە زۆرینەی دەنگەكان بۆ خۆمان مسۆگەر دەكەین و دەبینە حكومڕانی وڵات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا