ئاژانسی هەواڵگری عێراق هەوڵێکی مەترسیداری لە شاری سلێمانی شکستپێهێنا

پۆڵەتیک پرێس:
ئاژانسی هەواڵگریی فیدراڵی عێراق هەوڵێکی بەقاچاخ هێنانی زیاتر لە هەشت کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری لە شاری سلێمانیەوە بۆ وڵاتێکی دراوسێ شکستپێهێنا.

ئەمڕۆ شەممە شانەی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، ئاژانسی هەواڵگریی فیدراڵی عێراق توانیویانە لە ئۆپەراسیۆنێکی ورد دا دەستبگرن بەسەر زیاتر لە هەشت کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و نۆ هەزار حەبی هۆشبەر و کیلۆگرامێک تریک لە کە چەند کەسێک هەوڵیاندابوو لە شاری سلێمانیەوە بە قاچاخ لەوڵاتێکی دراوسێوە بیهێننە عێراقەوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەشڵێت “ئەو کەسانە ماددە هۆشبەرەکانیان لەژێر زەویدا هەڵگرتبوو، بەڵام توانراوە دەستبەسەر سەرجەم ئەو ماددە هۆشبەرانەدا بگیرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا