پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژ و بەرپرسی بەشی یاسایی لە بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی بەشی هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی کۆببنەوە.
هاوار محەمەد، وتەبێژ و بەرپرسی بەشی یاسایی لە بەشی هەڵبژاردنی پارتی ئاشکرایکرد، هەوڵێک هەیە لەسەر ئاستی هەڵبژاردن یەکێتی و پارتی کۆببنەوە، بەڵام هێشتا کاتی کۆبوونەوەکە دیار نییە.
ڕۆژی 5ی نیسان دوایین کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی دەزگای هەڵبژاردن بەڕێوەچوو کە تێیدا شاندی یونامی ئامادەیی هەبوو.
ئەوەبوو لە ڕۆژی 9ی نیسان یونامی دوو پێشنیازی دایە یەکێتی و پارتی، یەکەمیان ئەوەبوو پێکهاتەکان بە یەک بازنە بەشداری هەڵبژاردن بکەن، دووەمیش ئەوەبوو ئەگەر بە یەک بازنە بەشداری ناکەن، دوو کورسی پێکهاتەکان بۆ سلێمانی بێت، یەکێکیان بۆ کریستیانەکان و ئەوەی دیکەش بۆ تورکمانەکان.