عێراق پێشنیاری پێدانی پێنج هەزار دۆلار بۆ هەر خێزانێکی ئاوارە بەرامبەر گەڕانەوەیان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبەرامبەر گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانی خۆیان، پێشنیاری پێدانی بڕی پێنج هەزار دۆلار بۆ هەر خێزانێکی ئاوارە دەکات.

شەریف سلێمان، سەرۆکی لیژنەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد،” لیژنەکەیان لەبارەی بارودۆخی ئەو ئاوارانەی لە کەمپەکاندا دەژین بەدواداچوون دەکات و لەبەرامبەر گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانی خۆیان پێشنیاری پێدانی بڕە پارەیەک دەکات”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەمەبەستی هاندانیان بۆ ئەوەی بە ویستی خۆیان بۆ ناوچەی نیشتەجێبوونیان بگەڕێنەوە، بەتایبەتی کە زۆربەیان ماڵەکانیان وێران بووە، لیژنەکە پێشنیاریکردووە بڕی پارەکە لە پێنج هەزار دۆلار کەمتر نەبێت.

جەختکردەوە، هاوکات دەبێت کارتی بەشەخۆراک بۆ هەر یەکێکیان دابین بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا