لە کەرکوک دوو چەکداری مەترسیداری داعش دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، دوو لە مەترسیدارترین ئەندامانی داعش لە پارێزگای کەرکوک دەستگیرکران.

وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، دوو لە مەترسیدارترین چەکدارانی داعش لەژێر ناوەکانی (ئـ. م. ح.) ناسراو بە ئەبو ختاب و (ئـ. ش. ع) کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون لە دەوروبەری کەرکوک دەستگیرکراون.

بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، ئەبو ختاب لە چوارچێوەی رێکخراوی داعش لە ویلایەتەکانی کەرکوک، دیجلە و دیالە کاریکردووە.

وەزارەت جەختی لەوەشکردەوە، ئەم دوو داواکراوە رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بەمەبەستی تەواوکردنی رێوشوێنە یاساییەکان.

لەدوای ئەوەی رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا راگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئەمنی دەستیانکرد بە ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنی شانە نوستووەکانی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا