ئەمریكا بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا دادەخات

پۆڵەتیك پرێس

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە زاری دیبلۆماتكارێكەوە بڵاویكردەوە، ئەمریكا بۆماوەی ٩٠ رۆژ باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا دادەخات.

لە راپۆرتێكی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستدا هاتووە، پێشتر ئەمریكا و هاوبەشە دیبلۆماسییەكانی، عێراقیان ئاگاداركردووەتەوە لەوەی، ئەگەر ئەو هێرشانەی دەكرێتە سەریان رێگری لێنەكرێت ئەوا پلان بۆ كشانەوەی تەواوەتی لە باڵیۆزخانەكانیان لە بەغدا دادەنێن.

ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەو هەنگاوەی ئەمریكا بەرپرسانی عێراقی سەرسام كردووە.

لای خۆیەوە، ئەحمەد مەلا تەڵاڵ وتەبێژی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هیوادارن ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ چاو بە بابەتەكەدا بخشێننەوە، چونكە چەند كۆمەڵەیەك هەیە لە دەرەوەی یاسا هەوڵی تێكدانی ئەو پەیوەندییەی نێوان دوو وڵاتەكە دەدەن، داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا بە لایەنی نەرێنی كاردانەوەی دەبێت.

لە لایەكی دیكەوە، بەرپرسانی بیانی لە بەغدا باسیان لەوەكرد، پێشتر عێراقیان ئاگادكردووەتەوە و رەنگە داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا ٩٠ رۆژ بخایەنێت، ئەوەش هەنگاوەش هەلێك بۆ ئیدارەی ترەمپ دەڕەخسێنێت دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەكەی بكات.

میدیاكانی عێراق رۆژی 27ی ئەم مانگە بڵاویانكردەوە، ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا گەیشتووەتە بنكەی كونسوڵخانەی هەولێر.

ئەوەش لەدوای ئەوە دێت پێشتر مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری دایە عێراق، ئەگەر بەرامبەر بەو هێرشانەی دەكرێتە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا هەڵوێستی نەبێت ئەوا باڵیۆزخانەكەی دادەخات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا