عێراق و نەتەوەیەكگرتووەكان رووبەڕووی گەندەڵی دەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی عێراق و رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لێكتێگەیشتنێك لەبواری روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی واژوو دەكەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆكوەزیران، بە چاودێری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئیحسان عەوادی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆكوەزیران و نوێنەری پرۆگرامی گەشەپێدانی سەربە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لێكتێگەیشتنێكیان واژوو كردوە لە بواری رووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و بەهێزكردنی بنەماكانی شەفافیەت و دادپەروەری و دەستپاكی لە هەردوو كەرتی گشتی و تایبەت.

سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، نەتەوە یەكگرتووەكان رۆڵێكی گرنگی هەیە لە هاوكاریكردنی عێراق لە رووبەڕوبوونەوەی گەندەڵیدا و حكومەتی عێراقیش ئەو بابەتەی كردووەتە كاری لە پێشینەی و هیچ كەس و لایەنێكیشی لێ بەدەر ناكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو رێكارێكی یاسایی دەگرنەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا