روونكردنەوەی حكومەت لە بارەی دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری سامانە سرووشتیەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی ناجێگری باری تەندروستی د. كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سرووشتییەكان دەستلەكار كێشانەوەی ئاراستەی سەرۆكی حكومەت كرد، سەرۆكی حكومەت پەسندی كرد و بڕیاریدا د. كەمال وەك راوێژكاری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری وزە بەپێی توانا و دۆخی تەندروستی لە خزمەتكردن بەردەوام بێت.

لە راگەیەندراوەكەی نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە: لە ماوەی رابردوودا باری تەندروستیی دكتۆر كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتیەكان جێگیر نەبووە، بۆیە چەندین جار بە مەبەستی چارەسەری مۆڵەتی وەرگرتووە. ئێستاش دووبارە بەڕێزیان بە مەبەستی چارەسەری، بە نیازە سەردانی دەرەوە بكات و پرۆسەی چارەسەریشی كاتی زیاتری پێویستە. لەبەر ئەو هۆیە بەڕێزیان بە ویستی خۆی، دەستلەكار كێشانەوەی ئاراستەی جەنابی سەرۆكی حكومەت كرد.

ئەوەشهاتووە ، بۆ ئەوەی ئامادەنەبوونی دكتۆر كەمال ئەتروشی كاریگەریی نەرێنی لەسەر كاروباری وەزارەت نەبێت، بەڕێز سەرۆكی حكومەت دەست لە كاركێشانەوەكەی پەسند كرد و بڕیاری داوە كە بەرێزیان وەك راوێژكاری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری وزە، بەپێی توانا و دۆخی تەندروستیی، لە خزمەت بەردەوام بێت. لە هەمان كاتدا بەڕێز كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا راسپێردرا، بە وەكالەت كاروباری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بەڕێوە ببات.

كەمال ئەتروشی، لە شەشی كانوونی دووەمی 2021 لە پەرلەمانی كوردستان بە دەنگی 81 پەرلەمانتار بووە وەزیری سامانە سروشتییەكان و سوێندی خوارد كە پارێزگاری لە یەكێتی گەل و خاكی هەرێمی كوردستان بكات و ڕێز لە یاسا ڕەچاوكراوەكان بگرێت.

كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم لەمیانی میوانداریكردنی بۆ پەرلەمانی كوردستا لە رۆژی 29ی حوزەیرانی 2021 ، وتی: كاتێك وەزارەتی سامانە سروشتیەكانم وەرگرت هیچ موئەسەساتێكی تیا نەبوو، پێش ئەوەی ببمە وەزیریش داهاتەكەم 200 ئەوەندەی موچەكەم بووە، بەڵام بۆ چاكسازیی بڕیارمدا ببمە وەزیر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا