پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ، چوارشەممە 12ی نیسان، چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سبەینێوە نرخی نان و سەموون لە سلێمانی هەرزان دەبێت.
ژووری بازرگانی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە لەشاری سلێمانی نرخی نان و سەموون هەرزان دەبێت، هەشت نان بەکێشی 100 گرام بە هەزار دینار دەبێت و شەش نان بەکێشی 125 گرام بە هەزار دینار دەبێت.
چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕوونکردەوە، نرخی ئارد هەرزان بووە، بۆیە لە سبەینێوە نرخی نان و سەموون هەرزان دەبێت.
ساڵی ڕابردوو بەھۆی گرانبوونی نرخی ئاردەوە، نانەواخانە و سەمونخانەکان نرخی نان و سەموونیان لەسەر ھاوڵاتیان زیادکرد، بەجۆرێک پێشتر ھەشت نان بە ھەزار دەفرۆشرا، دوای گرانبوونی نرخی ئارد ھەزار دینار تەنھا شەش نانی دەکرد و ئەمەش بەشێک لە ھاوڵاتیانی نیگەران کرد.