پۆڵه‌تیك پرێس:
دۆناڵد تره‌مپ، 45 هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌میانی وتاری ماڵئاوایی له پۆسته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، ئه‌و شه‌ڕی بۆ ئه‌مریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردووه.
دۆناڵد تره‌مپ له وتارێكی ڤیدیۆیدا ماڵئاوایی له‌گه‌لی ئه‌مریكا كرد و ڕایگه‌یاند، خۆی ئامادە دەكات بۆ رادەستكردنی دەسەڵات بە ئیدارەی نوێ، بۆیه ده‌یه‌وێت خه‌ڵكی بزانن جوڵانەوەیەی نوێیان له‌ڕابردوودا ده‌ستپێكرد، كه هه‌رگیز ئه‌مریكا شتی له‌و شێوه‌یه‌ی نه‌دیوه.
دۆناڵد تره‌مپ، داواشیكرد گه‌لی ئه‌مریكا نزابكات له پێناو سه‌ركه‌وتنی ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا.
تره‌مپ به‌شێكی قسه‌كانی ته‌رخانكردن بۆ باسكردن له ده‌ستكه‌وته‌كانی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی و وتی، “توانیویه‌تی ئه‌مریكا له ناوخۆ و ده‌ره‌وه به‌هێزتر بكات و به‌ڕووی چین بوه‌ستێته‌وه و ئه‌مریكا وه‌ك به‌هێزترین ئابووریی مێژوو بهێڵێته‌وه”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جۆ بایدن، كه ئه‌مڕۆ وه‌ك 46هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا سوێندی یاسایی ده‌خوات، له‌كاتی جێهێشتنی شاری دیلاوێر به گریانه‌وه باسی له بۆ بایدن-ی كوڕی كرد كه ساڵی 2015 به‌هۆی شێرپه‌نجه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا و وتی “ده‌بوو لێره‌بێت و ببینێت كاتێك ده‌بمه سه‌رۆكی ئه‌مریكا”.