ئەنقەرە ئەرشەد ساڵحی لەسەرۆكایەتی بەرەی توركمانی دووردەخاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرایكرد، كە ئەرشەد ساڵحی دەستی لەسەرۆكایەتی بەرەی توركمانی عێراقی كێشاوەتەوە.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، ئەرشەد ساڵحی لەسەر داوای توركیا، دەستی لەسەرۆكایەتی بەرەی توركمانی عێراقی كێشاوەتەوە.

هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، توركیا لەجێگەی ئەرشەد ساڵحی حەسەن تورانی جێگری كردووەتە سەرۆكی بەرەی توركمانی.

تائێستا بەرەی توركمانی هیچ لێدوانێكی لەو بارەوە بڵاونەكردووەتەوەو دیاریش نییە، بۆچی توركیا دەستوەردانی لەو پرسە كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا