دوو ڕۆژ پشوو بۆ سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم ڕاگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو ڕۆژ پشووی لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم ڕاگەیاند.

بەپێی ڕۆژمێری حکومەتی هەرێم، لەم مانگەدا دوو ڕۆژ پشوو فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بەپێی ڕۆژمێرەکە، سبەینێ 9ی نیسان، بەهۆی یادی ڕوخانی ڕژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق، لە سەرجەم دامودەزگاکانی عێراق و هەرێم پشووی فەرمیە.

هاوکات، ڕۆژی 19ی نیسان، بەهۆی سەری ساڵی ئێزدییەکان لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا