عێراق بە 11 دۆلار كەمتر نەوتی بە ئوردن فرۆشتووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق ( سۆمۆ ) ڕایگەیاند، لە مانگی ئاداردا هەر بەرمیلێك نەوت بەنزیكەی 11 دۆلار كەمتر لە نرخی بازاڕ بە وڵاتی ئوردن فرۆشراوە.

كۆمپانیای سۆمۆ ڕاشیگەیاند، لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا 309 هەزار و 841 بەرمیل نەوتیان بە ئوردن فرۆشتووە‌و تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوتیش 62 دۆلار‌و 56 سەنت بووە، ئەمەش بەراورد بەنرخی بازاڕ 10 دۆلار و 81 سەنت كەمتر بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراقیش ئاشكرایكرد، بەگوێرەی ئاماری سەرەتایی كۆمپانیای سۆمۆ لەمانگی ئاداردا 100 ملیۆن ‌و 913 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كراوە‌و تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوتیش 73 دۆلار‌و 37 سەنت بووە، بەوپێیەش كۆی داهاتی نەوتی عیراق لەو مانگەدا 7 ملیار‌و 404 ملیۆن دۆلار بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا