حەلبوسی گەیشتە ئێران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕۆژی چوارشەممە 27ی نیسانی 2022، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە سەردانێکی یەک ڕۆژی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک ڕایگەیاند، “ڕۆژی چوارشەممە حەلبوسی چاوی بە ژمارەیەک بەرپرسی ئێران دەکەوێت لەنێویاندا سەرۆکی ئەنجومەنی شورا، سەرۆککۆماری ئێران، وەزیری دەرەوە و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران”.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کرد، سەردانەکەی حەلبوسی تەنها یەک ڕۆژ دەخایەنێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، ئامانج لە سەردانەکەی حەلبوسی گفتوگۆکردنە لەسەر ئەو دۆسیە هاوبەشانەی بۆ هەردوو وڵات گرنگیان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا