کەشناسی: پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 26ی شوبات، ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی رەشەبا تاکوو کاتەکانی ئێوارە لەهەندێک ناوچەکانی هەرێم بەتایبەتی لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان، پلەکانی گەرما بەراورد لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ چوار بۆ شەش پلە نزم دەبنەوە.

سبەی سێشەممە27ی شوبات، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 13پلەى سیلیزى

سلێمانی :9 پلەى سیلیزى

دهۆک : 12پلەى سیلیزى

کەرکوک : 16پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 9پلەى سیلیزى

زاخۆ : 13پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 4-پلەى سیلیزى

سۆران : 8پلەى سیلیزى

گەرمیان : 14پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا