پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە عەلی ڕەزا گیونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق.
لەوبارەیەوە لاپەڕەی فەرمی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “لە دیدارەکەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و کۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسیی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستانمان تاووتوێ کرد”.
هاوکات، هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوندییەکانی نێوانیان، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانیدا کردەوە .