پرۆژەیاسایەكی پەرلەمانی عێراق دەبێـتە “مەترسی” بۆ سەر ئازادی رادەربڕین

پۆڵەتیك پرێس:
عەلی غانمی، سەرۆكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، پەرلەمانی عێراق لەوەرزی نوێی یاسادانانی پرۆژەی یاسای “تاوانی زانیارییەكان” پەسەند دەكات.

عەلی خانمی راشیگەیاند، پڕۆژەیاساكە ڕێگریدەكات لەدزە پێكردنی بەڵگەنامە فەرمی و گرنگەكانی دەوڵەت بۆ ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

ئەو پرۆژەیاسایە، ئێستا جۆرێك ترسی دروست كردووە، بەتایبەتی لەلای ڕۆژنامەنووسان و چالاكوانان‌و پڕۆژە یاساكە بە “مەترسیدار” دەزانن.

چالاكوانان‌و رۆژنامەنووسان هۆشداریدەدەن لەوەی، پەسەندكردنی پڕۆژە یاساكە رێگری لەئازادی رادەربڕین بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتریش پەرلەمانی عێراق هەوڵی ئەوەیدا، كە ئەو پڕۆژەیاسایە پەسەند بكات، بەڵام بەهۆی ناكۆكی لەسەر پڕۆژەیاساكە دەنگدان لەسەری دواخرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا