دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە دزییان لە چەند دوکانێکی ناوبازاڕی شاری سلێمانی کردبوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، کە چەند دوکانێکیان لەناوبازاڕی شاری سلێمانی بڕیبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی ناوبازاڕ و نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیرکران، کە زیاتر لە 15 دوکانیان لەناو بازاڕی شاری سلێمانی بڕیبوو.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکرد، کە دزییان لێکراوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان دەستپێکرد، دوای گەڕان و لێکۆڵینەوەکان، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن، کە دزییان لە زیاتر لە 15 دوکان لە بازاڕی دارەسوتاوەکەی شاری سلێمانی کردبوو.

ڕوونیشیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتباران (ع،س،ا) لەدایکبووی 2005 و (ا، س، ح) لەدایکبووی 2003، بەناسنامە عەرەب بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا