پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە سلێمانی سێ کەس لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکران کە بە فێڵ بڕی 13 ملیۆن دیناریان لە هاوڵاتییەک وەرگرتبوو.
رۆژی پێنجشەممە، 7ـی ئاداری 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن چەند كەسێكەوە فێڵی لێكراوەو بڕی 13 ملیۆن دیناریان لێوەرگرتووە ، مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی چوار چرا لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە یەكێك لەوتۆمەتبارانە چەندین فەرمانی گرتنی هەیە .
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون لەدایکبوونی ساڵانی 1983، 1975 و 2001ن و تۆمەتبارێکیان بەناوی (د،ع،ك)، لەدایكبووی 1983 لەبنكەی پۆلیسی بەختیاری و بنكەی پۆلیسی ئازادی و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، ئەو سێ تۆمەتبارە لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، راگیراون و پەڕاوی یاساییان بۆ هەڵدراوەتەوە.