ئارێز عەبدوڵڵا: سەرکردایەتی هەرێم ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەپێچەوانەی ئاراستەی ڕاست هەنگاو دەنێت

پۆڵەتیک پرێس

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، سەرکردایەتی هەرێم ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەپێچەوانەی ئاراستەی ڕاست هەنگاو دەنێت.

ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەیامێکیدا لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێم دەڵێت: هەرچەندە قەوارەی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەوڵەتی عراق پێگەیەکی دەستووریی گرنگ و تایبەتی هەیە، بەڵام ناجێگیریی بارودۆخی ناوچەکە بە گشتی و عراقیش بە تایبەتی مایەی دڵنیایی و سەقامگیری نین.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ” هێشتا هەڕەشە دەرەکییەکان مەترسی گەورەن بۆ سەر ئەم قەوارەیە، بەڵام گەورەترین مەترسی نین بەڵکو مەترسی ڕاستەقینە سیستەمە حوکمڕانییە سەقەتەکە و سەرکردایەتییەکەیەتی”.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی ڕەخنە لە سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان دەگرێت و لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی، ” سەرکردایەتی هەرێم لە جیاتیی هەنگاونان بە ئاراستەی چارەسەرکردنی قەیرانەکان و پتەو کردنی پێگە ئابووری، سەربازی و سیاسیەسیەکانی هەرێم، نەک هەر بێباکە، بەڵکو رۆژ دوای رۆژ بە پێچەوانەی ئاڕاستەی ڕاست هەنگاو دەنێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا