ئۆکرانیا سزای ئابوری درێژخایەن بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابوری ئۆکرانیا ڕایگەیاند، پلانێکی 50 ساڵەی ئابورییان دژی ئێران ئامادەکردووە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری ئۆکرانیا ئاشکرایکرد، بەهۆی بەشداری ئێران لە هێرشەکانی ڕوسیا دژی وڵاتەکەی سزای ئابوری 50 ساڵە بەسەر تاراندا دەسەپێنێت و ئەو پلانە بە پەسەندکردنی ئەنجومەنی ئاسایش و بەرگری نیشتیمانی دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، جگە لەو سزایانەی هاوپەیمانانی ئۆکرانیا دژی تاران جێبەجێیدەکەن ئۆکرانیا ژمارەیەک سزای درێژخایەنی ئابوری دیکەی بۆ ئێران ئامادەکردووە و بەزوترین کات دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بۆماوەی 50 ساڵ بەردەوام دەبێت.

لەکاتێکدا، تاران بەهاوکاریکردنی مۆسکۆ لە جەنگی دژی ئۆکرانیا تۆمەتبارە و ئێران ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ هاوکاری ڕوسیا ڕادەستی ئەو وڵاتە کردوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا