پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نەهرۆ ڕەواندزی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە نەهرۆ ڕەواندزی ئاشکرایکرد، لەماوەی ئەم چەند ڕۆژە و بەدیاریکراوی تا کۆتایی ئەم هەفتەیە هەناردەی نەوتی کوردستان لەڕێی بەندەری جەیهانەوە دەستپێدەکاتەوە.
جەختی لەوەش کردەوە، ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی کوردستان زیانی زۆر بە عێراق و هەرێمیش دەگەیەنێت، وەستانی هەناردەی 500 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە هەر ڕۆژێکدا 35 ملیۆن دۆلار زیان بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
شەوی هەینی میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، تورکیا بڕیاریداوە چیتر بەبێ ڕەزامەندی و مۆڵەت وەرگرتن لە حکومەتی عێراق، ڕێگە بەو کەشتییە نەوتییانەی کوردستان نەدات کە لە بەندەری جەیهانەوە بەرەو بازاڕەکانی جیهان هەناردە دەکرێن.