قائیمقامیەتی سلێمانی: زیاتر لە یەک تۆن خورمای خراپبوو لەناودەبرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر زیاتر لە یەک تۆن خورمای خراپبوودا گرتووە.

ئەمڕۆ شەممە 25ی ئادار، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر لە خورمای خراپبوودا گرت، کە بۆ خواردن شیاونەبوون.

ئەمڕۆ، لە ڕاپۆرتی لیژنەی لەناوبردنی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە، لەلایەن لیژنەی عەلوەی قائیمقامیەت بەهۆی خراپی و نەشیاوی بۆ خواردن و بەکارهێنان، لیژنەکە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی 155 کارتۆن خورمای عێراقی لەجۆری (تمور عراقیە)، کە بڕەکەی زیاتر لە یەک تۆن و 200 کیلۆگرامبوو لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبوون لەناوبردووە.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو خورما خراپبووە کرمی کردووە، بەڵام خاوەنەکەی بەنیازبووە بیفرۆشێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا