پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ زیاد شەهید جەبار، لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی سلێمانی و سالار مەحمود، لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی گەرمیان و عومەری حاجی ئەحمەد، لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی شارەزوور كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای پیرۆزبایی و دەربڕینی هەموو پشتیوانییەك، هیواشی خواست بە ئەوپەڕی دڵسۆزییەوە خزمەتی خەڵك بكەن و هەموو هەوڵەكانیان لەپێناو چاكەی گشتیدا بێت.
لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی یەكێتی بەگرنگییەوە باسی رۆڵ و پێگەی سلێمانی، گەرمیان و شارەزووری كرد بۆ یەكێتی و رایگەیاند، مێژووی گەش و درەوشاوەی یەكێتی پەیوەستە بە دڵسۆزی و خۆڕاگریی خەڵكی خۆشەویستی ئەو ناوچانەوە، بۆیە پێویستە لەمەودوا بە میكانیزمێكی نوێ و گونجاوترەوە خزمەتی ئەو سنوورانە بكرێت و هەوڵەكان بارتەقای خەبات و قوربانیدانی خەڵكە تێكۆشەرەكەی بێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی، هەموو دەسەڵاتەكانی خزمەتكردن و بەدەمەوەچوونی داوا رەواكانی هاوڵاتیانتان هەیە، ئەركی ئێوەیە جێبەجێكاری ئەركەكانیان بن و لەئاست ئەو بەرپرسیارێتییە گەورەیەدا بن.
لەبەرامبەردا لێپرسراوانی مەڵبەندەكانی سلێمانی، گەرمیان و شارەزوور سوپاسی پشتیوانییەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانیان كرد و دووپاتیانكردەوە، وەك هەمیشە و بە رۆحێكی بەرپرسیارانەوە لەخزمەتی خەڵك و سیاسەتی نوێی یەكێتیدا دەبن كە خۆی لە خزمەتكردنی زیاتری خەڵك و دەستبەركردنی ژیانێكی شایستەدا دەبینێتەوە.