هەولێر..سێ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر ڕایگەیاند، دەستیان گرت بەسەر سێ کیلۆ ماددەی هۆشبەردا.

ڕۆژی 5 ی تشرینی دووەم  لەلایەن هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە شاری هەولێر دەستگیرا بەسەر پۆستێکی گوماناویدا کە بریتیبوو لە قۆرییەکی گەورە دوای پشکنین و کردنەوەی دەرکەوت بڕی 880 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ تێیدا شاردرابووەوە و دەیانویست لە ڕێگای کۆمپانیایەکی گواستنەوە ڕەوانەی وڵاتی ئوستڕالیای بکەن.

ئاماژەىان بەوەشدا لە چالاکیەکی دیکەدا ڕۆژی 6ـی تشرینی دووەم لەلایەن هەمان هێزەوە دەستگیرا بەسەر پۆستێکی دیکە کە پارچەیەک یەدەگی ئامێرێکی میکانیکی بوو، بڕی هەزار و 840 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری لە جۆری تلیاک تێدا شاردرابووەوە.

بەڕێوەبەرایەتیەکە ئاماژەیان بەوەشدا کە ویستویانە ئەو بڕە ماددەیە ڕەوانەی وڵاتی کەنەدای بکرێت، هەروەها لە چالاکییەکەدا تۆمەتبارێکیش دەستگیر کرا بەناوی ( د – ک – ق ) و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە.

 

No photo description available.

May be an image of text

May be an image of 1 person

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک