پەکەکە کوژرانی 218 سەربازی تورکیای لەهەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا گەریلاکانی کوردستان 152 چالاکییان دژی هێرشەکانی تورکیا ئەنجامداوە و 218 سەربازی تورک کوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ئاماری شەڕی هەفتەی ڕابردووی دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ئامارەکە، “تورکیا هەموو ڕۆژێک بە فڕۆکەی جەنگیی و پێشکەوتووتریین تەکنەلۆژیا جوگرافیای کوردستان بۆردوومان دەکات، بەڵام ناتوانێت ئامانجەکانی بەدەستبهێنێت، جارێکی دیکەش بۆ داگیرکردنی خاکی باشووری کوردستان لە شەوی 17ی نیسانەوە هێرشێکی بەفراوانی داگیرکاریی لە زاپ و ئاڤاشین دەستپێکرد، ئەمە هێرشێکی ئاسایی نییە، بەڵکو شەڕێکی گەورەیە لە ئاستی شەڕی نێوان دوو دەوڵەتدا”.

ئەوەش هاتووە، “لە 17 تا 24ی نیسان گەریلاکانی کوردستان 152 چالاکیی جیاجیایان دژی سوپای تورک ئەنجامداوە، کە 58 چالاکییان شەڕ و گورزلێدان، 29 چالاکی بە چەکی قورس، 29 چالاکی تەقاندنەوە، 23 چالاکی قەناسبەدەست، سێ چالاکیی هەڵکووتانەسەر، حەوت چالاکی ڕێکخراو و سێ چالاکیی کە بەنهێنیی چوونەتە ناو داگیرکەران و گورزیان لێداون”.

هەر بەگوێرەی ئامارەکە، “ئەوەندەی هێزەکانمان پشتڕاستیان کردووەتەوە، 387 جار هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردوومان کراون، هەروەها 243 جار بە هێلیکۆپتەری جەنگی و هاوەن تۆپباران و بۆردوومان ئەنجامدراوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا