پلەی حەوت هە زار و 400 پلەدار و پێشمەرگە بەرزكرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە فەرمانی وەزاریی وەزارەتی پێشمەرگە، بڕیاردرا بە بەرزكردنەوەی پلەی 7455 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە دیوان و لیواكانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پپێشمەرگە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارە (5830) لە 16_3_2023 و پاڵپشت بە ماددەی چواردە لە سیستەمی ژمارە (6)ی ساڵی 2011ی پەیڕەوی نیزامی ڕاژەو خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بە یاسای ژمارە (38)ی ساڵی 2007، ئاماژە بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی گشتی ژمارە(6033) لە 4_12_2011 تایبەت بەڕێنمایی پلە بەرزكردنەوەی كارمەندان بریاردرا بە بەرزكردنەوەی پلەی (7455) پلەدارو پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواكانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە لە خشتەی نەورۆزی 2023.

بەرز كردنەوەی پلەی پێشمەرگە تاوەكو جێگری ئەفسەر، راستەوخۆ بە فەرمانی وەزیر جێبەجێ دەكرێت، پلە بەرز كردنەوەی ئەفسەرانیش، پێویستی بە رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران و مەرسومی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا