هۆشداری لەبارەی گەڕانەوەی داعش دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، جموجوڵەکانی رێکخراوی چەکداری داعش لەپارێزگای کەرکوک دەبێتەهۆی خۆڕێکخستنەوەی رێکخراوەکە.

لەوبارەیەوە عەلی غانەمی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان رایگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستن چەکدارانی داعش لەناوچەکانی دەوروبەری کەرکوک بەتایبەت لەناحیەی ریاز و قەزای حەویجە لەجموجوڵدان و دەیانەوێت ئەو بۆشاییە ئەمنیەی لەنێوان دەزگا ئەمنییەکانی عێراق و هەرێم لەکەرکوک دروستبووە بقۆزنەوە بۆ رێکخستنەوەی رێکخراوەکەیان.

لەماوەی رابردوودا بەهۆی ناکۆکی و بۆشاییە ئەمنییەکانەوە جموجوڵی چەکدارانی داعش لەناوچەکانی دەوروبەری کەرکوک رووی لەزیادبوون کرد و ئەمەش بووە پاڵنەر بۆ گەڕانەوەی هەماهەنگی بەغدا لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە لەپێناو پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

لەمبارەیەوە رۆژی هەینی سەرچاوەیەکی سەربازی رایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، لەدوای رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی، هەوڵی گەڕانەوە بۆ کەرکوک دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا