لەبارەی پڕكردنەوەی كورسییە بەتاڵەكانی پەرلەمان بزوتنەوەی ئیسلامی بڕیاریدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیدا لەبارەی پڕكردنەوەی كورسیەكانی یەكگرتوو لە پەرلەمان بڕیاریدا و پێنج كەسی حزبەكە سوێندی یاسایی دەخۆن و دەبنە پەرلەمانتار.

ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە كۆبوەوە و بڕیاریدا شوێنی پەرلەمانتارانی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان پڕبكەنەوە، كە لەماوەی رابردودا نامەی دەستلەكاركێشانەوەیان پەسەندكرا.

حەسەن ئەمین شێخانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندی گشتی بڕیارماندا كە كورسی هاوپەیمانی بەرەو ئیسلاح پڕبكەینەوە، رەخنەشی لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان گرت و وتی، دورشمی برایانی یەكگرتو برایەتییە، بەڵام ئێمە سەرمان سوڕما كە كاتێك لە پەرلەمان بڕیاری ئۆپۆزسیۆنبونیان دا پرسیان پێنەكردین و كاتێك ناوی لیستەكەیان گۆڕی پرسیان پێنەكردین و ماوەی چوار ساڵ سەردانی یەك مەڵبەندیان نەكردین.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان پێیانوایە حكومەت شتێكە و پەرلەمانیش شتێكی دیكە و بڕیاریانداوە كە وەكو ئۆپۆزسیۆن بەشداری بكەن و كاری باش بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا