كازمی: چاكسازی راستەقینە زیانی بۆ هەژاران نابێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند: كاردەكەین بۆ چاكسازییەكی راستەقینە بێ‌ ئەوەی زیانی بۆسەر هەژاران هەبێت.

لە بەیاننامەیەكدا كە رۆژی یەك شەممە 20ی 12ی 2020، بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند: كار بۆ بەدیهێنانی چاكسازی ڕاستەقینە دەكەین بەبێ ئەوەی زیان بە هەژاران بگەیەنێت.

لە بەیاننامەكەدا مستەفا كازمی ئاماژەی بەوەكردووە، كەس نایەوێت راستگۆبێت لەگەڵ خەڵك و بەرپرسیارێتی چاكسازی راستەقینە و تێپەڕاندنی قەیرانەكان بگرێتە ئەستۆ.

سەرۆكوەزیرانی عێراق روونیشیكردەوە، بە راستگۆیانە پێتان دەڵێم كار بۆ چاكسازی و گەشەی راستەقینە دەكەین، بەبێ ئەوەی زیان بە هەژاران بگەیەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا