پشکی هەرێم لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بەڕێژەی %12.67 دیاریکراوە.

دوێنێ ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕوونیکردەوە پشکی هەرێم لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 بە %12.67 دیاریکراوە، ئەمڕۆش فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا ئەو هەواڵەی پشتڕاستکردەوە.

دلێمی ڕوونیکردەوە، ئەو ڕێژەیەی بۆ هەرێمی کوردستان دانراوە، تائەوکاتەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان ئەنجامدەدرێت وەک خۆی دەمێنێتەوە، دوای سەرژمێریش گۆڕانکاری بەسەردادێت.

باسی لەوەشکردووە، دەربارەی پشکی هەرێم کە زیاترە لە %12، چەند مەرجێک دانراوە یەکێک لەوانە، دەبێت هەرێمی کوردستان بەڕوونی داهاتی ئێستا و پێشوی نەوت و دەروازە سنوریەکان و ژمارەی فەرمانبەرانی بخاتەڕوو.

زیاد ناسری، ڕاوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە، سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەی بودجە پەسەندەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا