کەشناسی: شەپۆلەکانی گەرما کۆتاییان هات و کەشەکە فێنک دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینی بەرزترین پلەکانی گەرمای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت: لەمەودوا کەشەکە فێنک دەبێت.

کەشناسی دەڵێت: پاش ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە گشتی لەژێر شەپۆلێکی گەرمای بەهێزدا بوو، بۆ لەمەودوا پلەکانی گەرما لە رۆژانی داهاتوودا دەگەڕێنەوە ئاستی ساڵانەی خۆی و کەشەکە فێنک دەبێت.

کەشناسی ئاماژە بەوەش دەکات، بۆ ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سوک هەیە لە کاتەکانی ئێوارە. و هاوکات پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ، 2-3 پلە دادەبەزن و کەشەکە بەرەو فێنک بوون دەچێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 42 پلەى سیلیزى
سلێمانی :39 پلەى سیلیزى
دهۆک : 40 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 43 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 42 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 41 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 31 پلەى سیلیزى
سۆران : 38 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 44 پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا