زیاتر لە 500 كیلۆمەتر چوار گۆشە زەوی لە مین پاككراوەتەوە

پۆڵەتیك پرێس- عەلی حەمە سەعید

سەرۆكی گشتی دەزگای كاروباری مین ئاماژە رایگەیاند، لە كۆی 776 كیلۆمەتر چوار گۆشەی بە مین رێژكراو توانراوە 516 كلیۆمەتر چوار گۆشەیان پاكبكرێتەوە.

جەبار مستەفا سەرۆكی گشتی دەزگای كاروباری مین بە پۆڵەتك پرێسی راگەیاند، لە دوای ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 ەوە لە سەرتاسەری كوردستان 776 كیلۆمەتری چوار گۆشە زەوی بەمین و تەقەمەنی پیس بوو بوو، بەڵام بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتی و ناخۆییەكان و دەزگای گشتی كاروباری مین بەچەند قۆناغێك زۆربەی زەوییەكان پاككراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا لە كۆی ئەو 776 كیلۆمەتر چوار گۆشەیە تەنها 260 كیلۆمەتر زەوی ماوە كە مەترسی مین و تەقەمەنیان لەسەرە و لە ماوەی 32 ساڵی رابردودا توانیویانە 516 كیلۆمەتر زەوی لە مین و تەقەمەنی پاك بكەنەوە.

سەرۆكی گشتی دەزگای كاروباری مین ئەوەی خستەڕوو، لەسەرتاسەری جیهان 84 وڵات بەهەرێمی كوردستانیشەوە گیرۆدەی مین و تەقەمەنی بوون.

پێشتر بەپێی رێككەوتنامەی ئۆتاوا لە ساڵی 2008 ماوەی 10 ساڵ وەك مۆڵەت درا بە عێراق و هەرێمی كوردستان تاوەكو تا ساڵی 2018 زەوییەكانیان لە مین و تەقەمەنی پاكبكرێنەوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش عێراق نەیتوانی پابەندی ئەو بڕیارە ببێت.
لەئێستاشدا، بڕیاردراوە دەبێت تا ساڵی 2028 عێراق و هەرێم لە مین و تەقەمەنی پاكبكرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا