پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان به‌هاوكاری نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دزییان له‌چه‌ند دوكانێكی موبایل‌و ده‌رمانخانه‌و ماركێتدا كردبوو.
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك له‌به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان سكاڵایان تۆماركرد كە دزییان لێكراوه، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوە، توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.
ئەوەشی خستەڕوو، تۆمه‌تباره‌كان دانیان به‌وه‌دا ناوه كه چه‌ندین تاوانی دزی كردنیان له‌چه‌ند دوكانێكی موبایل‌و ده‌رمانخانه‌و ماركێتدا ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ها چه‌ندین ماتۆڕی سێ تایی‌و دو تایی‌و پارچه‌ی ئوتۆمبێلیان دزیوه.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ت، ی، ح) لەدایكبووی 1989 و (ش، ن، م) لەدایكبووی 1992 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.