كابینەی نۆهەم درێژە بە لێبڕینی شاراوەی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی هەرێمی كوردستان جۆرێكی دیكە لە لێبڕینی شاراوە پەیڕەو دەكات و لەسەر پێشمەرگە و هێزەكانی 70 و 80 جێبەجێی دەكات، كابینەی نۆهەمیش غەدر لە پێشمەرگە دەكات، قەبارەی لێبڕینی شاراوەی پێشمەرگەش جیاوازە بەپێی پلە سەربازییەكانیانە.

هەشت ساڵە جیاوازی مووچە بۆ هێزی پێشمەرگە كە حكومەت وەك “لێبڕینی شاراوە” پەیڕەوی دەكات خەرج نەكردوە، كە بەوهۆیەوە زیاتر لە 5 هەزار ئەفسەر ئەو جیاوازییەیان وەرنەگرتووە، سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت: حكومەت غەدر لە پێشمەرگە دەكات و كاتێك ئەوان لەشەڕی داعشدابوون حكومەت جیاوازی مووچەی بۆ خەرج نەكردون.

ژمارەی‌ هێزی پێشمەرگە بە هێزەكانی 70 و 80 وە بەپێی سیستمی بایۆمەتری (118 هەزار پێشمەرگەیە) لەو ژمارەیەش زیاتر لە (5 هەزار) ئەفسەر لە كابینەی نۆدا دوای ئەوەی پلە بەرزكردنەوەیان دواكەوت، جیاوازی مووچەشیان پێ نەدراوە.

جیاوازی مووچە چییە؟

جیاوازی مووچە، هەموو فەرمانبەرێك لە هەر وەزارەتێك بێت بەپێی یاسا و رێنماییەكانی وەزارەتەكەی ساڵانە لەگەڵ تێپەڕبوونی ستێپێك یان بەرزكردنەوەی پلەكەی مووچەكەشی زیاد دەبێت كە بەجیاوازی مووچە ناودەبرێت، بەڵام حكومەت لەئێستا “لێبڕینی شاراوەی” لەو جیاوازی مووچەیە بۆ ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگەش كردوە.

هەشت ساڵە جیاوازی مووچەی ئەفسەران خەرج نەكراوە

ئەو ئەفسەرانەی وەزارەتی پێشمەرگەو هێزەكانی 70 و 80 كە لە خشتەكانی نەورۆز و ئەیلولی ساڵی 2016 تا 2023 پلەیان بەرزكراوەتەوە تا ئێستا جیاوازی مووچەكەیان بۆ خەرج نەكراوە یان لە خشتەی پلە بەرزكردنەوەكەیاندا كە چەند ساڵێك دواكەوتووە چەند مانگێكیان بۆ خەرجكراوە.

پلە بەرزكردنەوە بە لێبڕینی شاراوەوە

لەو بارەیەشەوە سەرچاوەیەك لەوەزارەتی پێشمەرگە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگەیاند: پێنج هەزار و 456 ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە لە ساڵانی 2016 تا 2023پلەیان بەرزكراوەتەوە، بەڵام تائێستا جیاوازی مووچەكەیان بۆ نەبەستراوەو حكومەت لێبڕینی شاراوەی پەیڕەو كردوە، لەكاتێكدا ئەوان لەشەڕی داعشدابوون و سنگی خۆیان بەگوللـەوە ناوە.

بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكە: لەو ساڵانەی جیاوازی مووچە راگیراوە، حكومەتی هەرێم زیاتر لە 30 ملیار دیناری لەجیاوازی مووچەی ئەفسەرانی پێشمەرگە وەك لێبڕینی شاراوە پەیڕەوكردوە كە پشكی زۆری بەر كابینەی نۆ دەكەوێت كە ساڵی 2019 دا پێكهێنراوەو تائێستاش دابیننەكردنی شایستە داراییەكانی ئەفسەرانی پێشمەرگە بەردەوامە.

كابینەی نۆهەم درێژە بە لێبڕینی شاراوەی مووچە دەدات

هەموو ئەو ئەفسەرانەی وەزارەتی پێشمەرگە كە پلەیان لە مولازم بۆ سەرووترە لەساڵی 2016 تا 2019 پلەكانیان بەرزكراوەتەوە، بەڵام جیاوازی مووچەكەیان بەتەواوەتی بۆ خەرجنەكراوەو حكومەت لەجیاوازی مووچەكانیان لێبڕینی شاراوەی ئەنجامداوە، ئەمەش لەكاتێكدا ئەو ئەفسەرانەی لەساڵانی 2018 و 2019 شایستەی پلە بەرزكردنەوەبوون لەساڵی 2023 پلەیان بۆ بەرزكراوەتەوە بۆیان بێ ئەوەی جیاوازی مووچەیان پێ بدرێت، هەروەها ئەو ئەفسەرانی ساڵانی 2020 و 2021 و 2022 و 2023 شایستەی پلە بەرزكردنەوە بوون، تائێستا پلەكانیان بەرز نەكراوەتەوە و كابینەی نۆهەم دێژە بە لێبڕینی شاراوە دەدات.
جیاوازی مووچەی پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەران

ژمارەی‌ هێزی پێشمەرگە بە هێزەكانی 70 و 80 وە بەپێی سیستمی بایۆمەتری (118 هەزار پێشمەرگەیە) لەو ژمارەیەش زیاتر لە (5 هەزار) ئەفسەر لە كابینەی نۆدا دوای ئەوەی پلە بەرزكردنەوەیان دواكەوت، جیاوازی مووچەشیان پێ نەدراوە.

بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە كە لەوەزارەتی پێشمەرگە دەرچووە، جیاوازی مووچەی پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەران بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە:

مولازم بۆ مولازمی یەك/ جیاوازی مووچەی پلە بەرزكردنەوەی 77 هەزار دینارە، ئەو ئەفسەرانەی لەم پلەیەدان ئەگەر 96 مانگ جیاوازی مووچەیان لای حكومەت بێت 7ملیۆن و 392 هەزار دینار دەكات.

مولازمی یەك بۆ نەقیب/ جیاوازی مووچەی پلە بەرزكردنەوەی 77 هەزار دینارە، ئەو ئەفسەرانەی لەم پلەیەدان ئەگەر 96 مانگ جیاوازی مووچەیان لای حكومەت بێت 7ملیۆن و 392 هەزار دینار دەكات.

نەقیب بۆ رائید/ جیاوازی مووچەی پلە بەرزكردنەوەی 89 هەزار دینارە، ئەو ئەفسەرانەی لەم پلەیەدان ئەگەر 96 مانگ جیاوازی مووچەیان لای حكومەت بێت 8ملیۆن و 544 هەزار دینار دەكات.

رائید بۆ موقەدەم/ جیاوازی مووچەی پلە بەرزكردنەوەی 115 هەزار دینارە، ئەو ئەفسەرانەی لەم پلەیەدان ئەگەر 96 مانگ جیاوازی مووچەیان لای حكومەت بێت 11ملیۆن و 40 هەزار دینار دەكات.

موقەدەم بۆ عەقید/ جیاوازی مووچەی پلە بەرزكردنەوەی 143 هەزار دینارە، ئەو ئەفسەرانەی لەم پلەیەدان ئەگەر 96 مانگ جیاوازی مووچەیان لای حكومەت بێت 13ملیۆن و 728 هەزار دینار دەكات.

عەقید بۆ عەمید/ جیاوازی مووچەی پلە بەرزكردنەوەی 249 هەزار دینارە، ئەو ئەفسەرانەی لەم پلەیەدان ئەگەر 96 مانگ جیاوازی مووچەیان لای حكومەت بێت 23ملیۆن و 904 هەزار دینار دەكات.

عەمید بۆ لیوا/ جیاوازی مووچەی پلە بەرزكردنەوەی 2 ملیۆن و 415 هەزار دینارە، ئەو ئەفسەرانەی لەم پلەیەدان ئەگەر 96 مانگ جیاوازی مووچەیان لای حكومەت بێت 231ملیۆن و 840 هەزار دینار دەكات.

لیوا بۆ فەریق / جیاوازی مووچەی پلە بەرزكردنەوەی 2 ملیۆن و 822 هەزار دینارە، ئەو ئەفسەرانەی لەم پلەیەدان ئەگەر 96 مانگ جیاوازی مووچەیان لای حكومەت بێت 270 ملیۆن و 912 هەزار دینار دەكات.

بەپێی یاسای ژمارە 38 ی ساڵی 2007 ی خزمەت و خانەنشینی پێشمەرگە، وەزارەتی پێشمەرگە لیستی پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەران دەنێرێت بۆ ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی هەرێم مەرسومی هەرێمی بۆ دەردەكات، لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی پێشمەرگە لەماوەی ئەو هەشت ساڵەدا، هەردوو خشتەی نەورۆز و ئەیلولی ساڵانەی پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەرانی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كردوە، بەڵام مەرسومی هەرێمییان دوادەكەوێت و خەرجكردنی جیاوازی مووچەكانیشیان بۆ نەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا