گەنجێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

گەنجێکی کاسپکار کە خەڵکی گوندی دەروەکۆترە، کە سەربە شارۆچکەی سەنگەسەر لە پارێزگای سلێمانییە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران کوژرا.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، “کاسبکارێکی خەڵکی گوندی دەروە کۆتر سەر بە شارۆچکەی سەنگەسەری پارێزگای سلێمانی بە ناوی کەیوان عەبدوڵڵا ناسراو بە کەیوان قەندیل تەمەن 30 ساڵ ئێوارەی ڕۆژی شەممە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا”.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی هەنگاو، کەیوان قەندیل کاسبکار و سەرقاڵی کڕین و فرۆشتنی مەڕ و ماڵات بووە و بە مەبەستی کڕینی مەڕ و ماڵات چووەتە سنووری پیرانشار و لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسداران دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە.

ئەوەش هاتووە، “کەیوان لە مەودایەکی نزیکەوە و بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە کراوەتە ئامانج”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا