بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە هەڵوێستەكەی موقتەدا سەدر دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: با هەموومان پێكەوە هەوڵ بۆ ئاشتی و پێشكەوتن بدەین و عێراقێكی سەقامگیر و ئاوەدان بۆ هەموو پێكهاتەكان بونیادبنێین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بارەی روداوەكانی بەغداوە رایگەیاند، رووداوەكانی شەوی رابردوو مەینەتییەكی نیشتمانییە. بەڵام گرفت و ئاڵنگاریی زۆر هەبوون كە گەلان بە ئیرادە و حیكمەت تێیانپەڕاندووە بۆ چەسپاندنی یەكڕیزی و بەردەوامیی بونیادنان.

وتیشی: هەڵوێستی حەكیمانەی سەماحەتی موقتەدا سەدر و مامەڵەی شیاوی سەركردە و هێزە نیشتمانییەكان رۆڵی گەورەیان هەبوو لە پووچەڵكردنەوەی مەرامی فیتنە و ناكۆكی.

ئەوەشی خستەڕوو، با هەموومان پێكەوە هەوڵ بۆ ئاشتی و پێشكەوتن بدەین و عێراقێكی سەقامگیر و ئاوەدان بۆ هەموو پێكهاتەكان بونیادبنێین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا