سودانی داواكارییەكی یەكێتی لە سودی كەس و كاری شەهیدانی کوردستان جێبەجێدەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا یاسایەك لە بەرژەوەندیی شەهیدانی پێشمەرگە هەموار كرا، خالید شوانی، رایگەیاند، ئەو داواكارییەی ئەمڕۆ بڕیاری لەسەردرا، لەسەرەتاوە داواكاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوو لە دانوساندنەكانی دامەزراندنی حكومەت و لە رێككەوتنەكەدا چەسپێندراوە.

لەوبارەوە دكتۆر خالید شوانی، وەزیری دادی حكومەتی عێراق رایگەیاند: لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی بەرنامەی كاری حكومەت كە دەرەنجامی رێككەوتنی نێوان هێزە سیاسییەكانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتە رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە هەمواركردنەوەی یاسای دەزگای شەهیدان.

وەزیری دادی عێراق رونیشیكردەوە، بەپێی هەموارەكە، كەسوكاری ( شەهیدانی پێشمەرگەو دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان ) لەكەركوك و ناوچە جێناۆكەكان مەشمول دەبن بە یاسای دەزگای شەهیدان و هاوشێوەی شەهیدانی عێراق سودمەند دەبن لەروی ماددی و مەعنەوییە.

جەختیشیكردەوە، ئەو داواكارییەی ئەمڕۆ بڕیاری لەسەردرا، لەسەرەتاوە داواكاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوو لە دانوساندنەكانی دامەزراندنی حكومەت و لە رێككەوتنەكەدا چەسپێندراوە.

سەرجەم ئەو شەهیدانەی هەرێمی كوردستان كە مووچەكەیان دەخرێتە سەر دەزگای شەهیدانی عێراق، نزیكەی دوو هەزار شەهید لە هێزەكانی پێشمەرگە، پۆلیس، بەرگریی فریاكەوتن و زێرەڤانین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا