حكومەتی هەرێم: داوا لە عێراق دەكەین ڕێگریی لە هێرشەكانی توركیا بكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە بارەی تۆپبارانی ئەمڕۆی زاخۆوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا داوا لە حكومەتی عێراق دەكات رێگری لە هێرشەكانی توركیا بكات.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆپبارانكردنی هاوینەهەواری پەرەخێ لە سنووری دەركار لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە لایەن هێزەكانی توركیاوە، بە توندی شەرمەزار دەكەین، كە بە داخەوە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەك هاووڵاتی گەشتیار. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدەكان دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەكان دەخوازین.

ئەوەشخراوەتە روو، لەماوەی رابردوودا، هەرێمی كوردستان چەندین جار لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق، كراوەتە ئامانج و زیانی گیانی و ماددی بەر هاووڵاتییانمان كەوتووە. پێویستە حكومەتی فیدرال و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بە شێوەیەكی كاراتر ،هەوڵی ڕێگریكردن لە دووبارە بوونەوە و كۆتاییهێنان بەم دەستدرێژیانە بدەن.

باس لەوەشكراوە ، پێكدادانی هێزەكانی توركیا و چەكدارانی پەكەكەش لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێم، بووەتە سەرچاوەی هەڕەشە و مەترسیی بەردەوام بۆ سەر هاووڵاتییانمان، بۆیە جارێكی دیكەش داوا دەكەین، هەرێمی كوردستان، لە كێشە و ململانێ ناوچەییەكان دوور بخرێتەوە، بۆ ئەوەی چیتر هاووڵاتییانی بێ تاوان، نەبنە قوربانی .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا