هەرێم و بەغداد گەیشتوونەتە رێککەوتنی سەرەتایی لەسەر یاسای نەوت و غاز

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

 نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ‏بەغدا ئاشکرای دەکات، هەفتەی داهاتو شاندی هەرێم سەردانی بەغداد دەکاتەوە و بەدرێژایی هەفتەکە دەمێننەوە، دەشڵێت: رێککەوتنی سەرەتایی لەسەر یاسای نەوت و غاز کراوە.

فارس عیسا،  نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند؛ رۆژی دوشه‌ممه‌ 27ـی شوبات، شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن و تا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ده‌مێننه‌وه‌ و به‌رده‌وامی به‌ گفتوگۆكانیان ده‌ده‌ن.

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەى بەوەشکردوە، شاندی حکومەت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق کۆدەبێته‌وه‌ و رێککەوتنی سەرەتاییش لەسەر یاسای نەوت و گاز کراوه.

هەروەها  نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان رونیشیکردەوە کە کۆبونەوەکانی پێشو زۆر ئەرێنی بون و گەیشتون به رێگەچارەیەک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا