نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی کوردستان بە گەشبینییەوە چاوی لە سەردانەکەی سودانییە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ھەرێمی کوردستان بەتەواوی پاڵپشتی لە سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات بۆ ئەمریکا.

لە پەیامێکدا نێچیرڤان بارزانی ئاماژە بەوە دەکات، ھەرێمی کوردستان بەتەواوی پاڵپشتی ئەم سەردانە دەکات، دەشڵێت، دڵنیان کە بەرژەوەندیی ھەموو عێراقییەکان لەوێ نوێنەرایەتی دەکرێن.

سەرۆکی ھەرێم ھیوادارە کۆبوونەوەکان ئەرێنی و سەرکەوتووبن و ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات بەرەو باشتر بەرز بکەنەوە.

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر بانگهێشتی فەرمیی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی شاندێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە و، بڕیارە ئەمڕۆش لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا