داهاتی مانگی ڕابردووی نەوتی عێراق زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا داهاتی نەوت گەیشتووەتە حەوت ملیار و 115 ملیۆن دۆلار.

بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، مانگی ڕباردوو بڕی هەناردەی نەوت 100 ملیۆن و 59 هەزار و 52 بەرمیل نەوت بووە و هەناردەی ڕۆژانە سێ ملیۆن و 335 هەزار بەرمیل نەوت بووە.

هاوکات، لە مانگی ڕابردوودا تێکڕای نرخی نەوت گەیشتووەتە 71.11 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

داهاتی مانگی حوزەیران بەراورد بە مانگی ئایار کەمیکردووە بەجۆرێک لە مانگی ئایاردا داهاتی نەوتی عێراق حەوت ملیار و 306 ملیۆن دۆلار بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا