لە پارێزگای كرماشان كۆڵبەرێك گیانی لە دەستدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە سنوری پارێزگای كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان كۆڵبەرێك گیانیلەدەستدا و شەشی دیكەش برینداربوون.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، لەسەر رێگای روانسەری سەر بە پارێزگای كرماشان، لە نزیك گوندی شوانكارە، ئۆتۆمبێلێكی هەڵگری كۆڵبەران تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە، لە ئاكامدا كۆڵبەرێك گیانیلەدەستداوە و چوار كۆڵبەری دیكەش برینداربوون كە باری تەندروستی دوو كەسیان ناجێگیرە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كۆڵبەرەی گیانیلەدەستداوە، ناوی سامان یەعقوبی و خەڵكی گوندی سەرخبانی جوانڕۆ بووە.

هەنگاو ئاشكراشیكردووە، دوو كۆڵبەری دیكەی خەڵكی مەریوان بە ناوەكانی شۆڕش و یادگار لە سنورەكانی نەوسود كەوتوونەتە بەر دەستڕێژی گولـلەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران و بە سەختی برینداربوون، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی رەوانەی ناوەندە تەندروستییەكان كراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا